هه‌لی کارێک له‌ هه‌وڵیر


کۆمپانیای Chaloos لە هەولێر پێویستی بە بەڕێوەبەری توانا مرۆییەكان/كارگێڕی هەیە.

کۆمپانیای Chaloosبه‌رواری دانان : 2017-08-20شوێنی کار : هه‌ولێر 
کۆمپانیای Chaloos لە هەولێر پێویستی بە بەڕێوەبەری توانا مرۆییەكان/كارگێڕی (HR/Administration Director) هەیە.
بەڕێزیان ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت بۆ بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیا دەكەن، وە لە نزیكەوە كار لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەران دەكەن لە بارەگای سەرەكی كۆمپانیا لە هەولێر.
كاندیدی پاڵێوراو مەرجە :
١- خاوەن بڕوانامە بێت لە بواری بەڕێوەبردنی توانا مرۆییەکان و كارگێڕیدا.
٢- زیاتر لە چوار ساڵ شارەزای كاركردنی هەبێت لەو بوارە .
٣- جگە لە زمانی کوردی زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بە ئاستێكی بەرز بزانێت .
٤-  شارەزای هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەرو بەرنامەكانی ئۆفیس
بەتایبەتی ئەكسل و ئەكسس.
٥- دانیشتووی هەولێر یان دەوروبەری بێت.
چۆنێتی ناردنی C.V. :
پێویستە داواكار، نوێترین C.V خۆی لەگەڵ كورتەیەك دەربارەی خۆی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە:
recruit@chaloos.co
دەبێ لەناونیشانی ئیمێلەكە بنوسرێ:
Director of HR/Administration
تێبینی: هەرداواكاریەك بەبێ ئەو ناونیشانە ڕەوان بكرێت، ناخوێندرێتەوە.

ليست هناك تعليقات