بؤ خةلكى سليمانى تحين بوون نيه کۆمسیۆن/فەرمانگەی سلێمانی ئـاگاداریەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپڕسی/فەرمانگەی سلێمانی بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی.. ئاگادارتان دەکەینەوە کە فەرمانگەی گشتی پارێزگای سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی ، هیج جۆرە فۆڕمێکی بۆ دامەزراندنی گرێبەست نیە بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی ڕیفراندۆم سەبارەت بە ڕێکاری دامەزراندنی فەرمانبەران لە ڕۆژی دەنگدانی ۲٥/۹/۲٠۱۷ بەپێ ی بڕیارەکانی کارگێڕی ھەڵبژاردن لە ئـۆفیسی نیشتمانی/ھەولێر، ئـەم پڕۆسەیە تەنها لەڕێگای (یاساناسان) پارێزەران و ماف پەروەران و مامۆستایانی ئەو خوێندنگایانەوە کە بنکەی دەنگدانن پڕۆسەکە بەڕێوە دەبات ، بەو ھۆیەوە ئـاگاداری ھاوڵاتیان دەکەین کە ئـێمە بەرپرس نین لە هیچ جۆرە فۆڕمێک بۆ ئـەو مەبەستەی سەرەوە بڵاوکرابێتەوە.. کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپڕسی/
فەرمانگەی سلێمانی
|
|
سهرنجهكان