سلێمانی:- ١٠ هەلی کار





ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ١٠ هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی دادگاکە ئەو ١٠ پۆستە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و بۆ ئایتی لە چوار بواری تایبەت بەو کارە و بە پێی ئەو مەرجانەی کە دیاریکراوە.
دامەزراندنەکانیش بۆ ئەم چوار بوارە دەبێت System Administrator)) Database Administrator (DBA) ) Network) Administrator) ( ( IT Help Desk
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە هەرکەسێک خوازیارە و شارەزایی هەیە لەو بوارانەدا دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پێشکەش بکات، کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی پڕ دەکرێتەوەلە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.









ليست هناك تعليقات