پێویستی بە كارمەنده
کۆمپانیای چالووس لە هەولێر پێویستی بە كارمەندی یاریدەدری لۆجستیك Logistic Assistant هەیە
کۆمپانیای چالووسبهرواری دانان : 2017-10-01شوێنی کار : سلێمانیکۆمپانیای چالووس لە هەولێر پێویستی بە كارمەندی یاریدەدری لۆجستیك Logistic Assistant هەیە، بەڕێزیان ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت بۆ بەڕێوەبەری بەشی كڕین دەكەن، وە لە نزیكەوە كار لەگەڵ بەڕێوەبەرانی كۆگاكان، بەڕێوەبەری فرۆشیاری، كۆمپانیاكانی گۆاستنەوە، هەروها لەگەڵ كارگەكان كاردەكەن. كاندیدی سەركەوتوو لە بارەگای سەرەكی كۆمپانیای چالووس لە هەولێر كاردەكات، هەروها ئەگەری سەفەركردنی ناوخۆیی و دەرەوەی ووڵاتیشی هەیە بەپێی داخوازی كۆمپانیا.
كاندیدی پاڵێوراو دەبێ :
١- ئەزموونی پتر لە چوار ساڵی هەبێ لە بواری كڕین و كاری لۆجستیكی ناوخۆ و دەرەوەی
ووڵات.
٢- توانی بەڕێوەبردنی هەبێ، لەگەڵ سەرنج دان بە ووردەكاریەكان، وە توانای ئەنجامدانی
هەمە كاری هەبێ.
٣- خاوەنی بڕوانامە بەكالۆریۆس بێت لە گواستنەوە و لوجیستیك یاخوود لە بوارێكی دیكەی
پەیوەندیدار.
٤- كارامە بێ لە بواری IT لەوان MS Office Word , Excel
٥- نووسین و ئاخاوتنی ڕەوان بێ لە زمانەكانی ئینگلیزی و كوردی و عەرەبی.
٦- دانیشتووی هەولێر بێ .
چۆنێتی ناردنی C.V : پێویستە داواكار، نوێترین C.V خۆی لەگەڵ كورتەیەك
دەربارەی خۆی بنێرێت بۆ:
recruit@chaloos.co
دەبێ لەناونیشانی ئیمێلەكە بنوسرێ : Logistics Assista.
تێبینی: هەرداواكاریەك بەبێ ئەو ناونیشانە ڕەوان بكرێت، ناخوێندرێتەوە.
سهرنجهكان