پێویستی به‌ نوێنه‌ری فرۆشتن هه‌یه‌


كۆمپانیای سه‌فره‌ پێویستی به‌ نوێنه‌ری فرۆشتن هه‌یه‌

safra companyبه‌رواری دانان : 2017-10-01دوا به‌روار : 2017-10-10شوێنی کار : سلێمانی 
هه‌لی كار له‌ كۆمپانیای سه‌فره‌
    ئێستادا پێویستی به‌ نوێنه‌ری فرۆشتن هه‌یه‌ بۆ‌ خاڵی فرۆشتنی شوكولاتی باراكا له‌ سلێمانی وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌:
·  ده‌رچووی ئاماده‌یی، په‌یمانگا یاخود زانكۆ بێت.
·  لێهاتووبێت له‌ ئه‌ته‌كێتی پێشوازی كردنی كڕیار له‌ كاتی ئاڵووێردا.
·  شاره‌زایی و ئه‌زمونی كاركردنی له‌ بواری فرۆشتندا هه‌بێت.
·  توانای تێگه‌یشتن و ئاخاوتنی هه‌بێت به‌ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی.
·  گرنگی بدات به‌ڕه‌فتاری ڕێكخراوه‌یی له‌كاردا.
·   لێهاتووبێت له‌ گفتوگۆكردن و توانای به‌هێزی فرۆشتنی هه‌بێت.
·  پابه‌ندبێت به‌ ڕێنمایی و كاته‌كانی كاركردن. كاته‌كانی كاركردن ڕۆژانه‌ به‌ دوو ده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌یدا.
·  پابه‌ند بێت به‌ یاسای كڕیار له‌ پێشتره‌.
·  موچه‌ به‌ پێی ئه‌زمونی كه‌سه‌كه‌ دیاری ده‌كرێت.
هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زومه‌نده‌ بۆ ئه‌م هه‌لی كاره‌ ده‌توانێت سی ڤی بنێرێت بۆ hr@safracompany.com.
كۆمپانیای سه‌فره‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كارى یه‌كسان به‌ بێ جیاوازی.

ليست هناك تعليقات