وەرگرتنی مامۆستایان پەروەردە لەپەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی

روونكردنەوە
..
سەبارەت بەوەرگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لەپەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی بەپێویستی دەزانین چەند روونكردنەوەیەك بخەینە بەردەمی ئێوەی خۆشەویست.
١- پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی هەولێر تەنها لسەنتەری شاری هەولێرەو خوێندن تیایدا بە خۆراییە.
٢- خوێندن لەو پەیمانگایە بۆ مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی دبلۆم دوو ساڵەو بۆ فەرمانبەرانی هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆس ٩ مانگە.
٣- خوێندن لەو پەیمانگایە بۆ بەرزكردنی توانستی مامۆستایانەو هەروەها بەرزكردنەوەی بڕوانامەی دبلۆم بۆ بەكالۆریۆس جگە لەمەش ئەوانەی بەشداری ئەم پەیمانگایە دەكەن دەبێت لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە بن.
٤- ئەو مامۆستایانەی دەرچووی شەشی ئامادەیی (بازرگانی و پیشەسازی و هتد) دەتوانن لە كۆلیژی بنیاتی ئێواران درێژە بەخوێندن بدەن بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی بەكالۆریۆس.
٥- ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی هەڵگری بروانامەی دبلۆمی (دوو ساڵی و پێنج ساڵین) دەتوانن لەم پەیمانگایە درێژە بەخوێندن بدەن و بروانامەكانیان هاوتای بەكالۆریۆس دەبێت و ئەم بروانامەیەش تەنها لەوەزارەتی پەروەردە قەبوولە.
٦- ئەو مامۆستایانەی دەرچووی ئامادەین و خولی شیاندیان كردووە ناتوانن لەم پەیمانگایە بخوێنن و مامۆستایانی گڕێبەست و وانەبێژ ناتوانن لەم پەیمانگانە بخوێنن.
٧- مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په روه رده ى هه‌ولێر ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ ئەوانەی ئارەزوویان هەیە درێژە بەڕاهێنان بدەن لە پەیمانگە ، له‌رۆژی‌ 2 ئابی 2017و رۆژانی دواتر دەتوانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یمانگه‌ی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردن بۆ به‌شداربوون له‌ خولی شیاندن و ڕاهێنان و بۆ فەرمانبەرانیش گۆڕینی ناونیشانیان بۆ دەکرێت بەمامۆستا.
٨- مەبەست لەوەرگرتن لەم پەیمانگایە دامەزراندن نییە بەڵكو تەنها مامۆستایانی دامەزراو فەرمانبەرانی پەروەردە دەتوانن لەم پەیمانگایە درێژە بە خوێندن بدەن.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر


ليست هناك تعليقات