بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی ژمارەیەک ئەندازیار و کارمەند و شۆفێر دادەمەزرێنێت


بە مەبەستی کارکردنیان بە شێوەی گرێبەست، بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەکانی (کێش)ی سلێمانی، دامەزراندنی ژمارەیەک ئەندازیار، کارمەند و شۆفێر لە چەند وێستگەیەکی کێش (قەپان) بۆ ماوەی سێ مانگ لە چەند شارۆچکەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنێت. 
بە پێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەکانی (کێش)ی سلێمانی، تێیدا ھاتووە: "لەبەر پێویستیمان بە کارمەند لە دەرچوانی (ئامادەیی، پەیمانگا و زانکۆ)، بە مەرجێک شارەزاییان لە بەکارھێنان کۆمپیوتەر ھەبێت، ژمارەیە کارمەند بۆ ئەم شوێنانەی لای خوارەوە و کە دانیشتووی شوێنەکە بێت و بە شێوەی گرێبەست و بۆ ماوەی سێ مانگ، دادەمەزرێنین". 
ھاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ وێستگەی (کێش)ی چەمچەماڵ، دوو کارمەند و وێستگەی (کێش)ی تەکیە یەک کارمەند، وێستگەی (کێش)ی پێنجوێن دوو کارمەند و وێستگەی (کێش)ی دووکان دوو کارمەند، دادەمەزرێن. 
ھەر لەو نووسراوەدا، ئەوەشخراوەتە ڕوو، کە ھاوکات 21 شۆفێری پاس و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووک، ھەروەھا ژمێریار و ئەندازیاری کۆمپیوتەریش بە چەند مەرجێک دادەمەزرێن.

ليست هناك تعليقات